تره‌مپ: سزای زیاتر به‌سه‌ر چیندا ده‌سه‌پێنین
؛ ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی چین ئاماده‌ی كۆبووونه‌وه‌ی سه‌رۆكی وڵاتانی لوتكه‌ی بیست له ژاپۆن نه‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، هه‌ڕه‌شه‌ی له چین كرد و رایگه‌یاند، باجی نوێ ده‌خاته سه‌ر كاڵاكانی چین؛ ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی چین ئاماده‌ی كۆبووونه‌وه‌ی سه‌رۆكی وڵاتانی لوتكه‌ی بیست له ژاپۆن نه‌بێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به كاردانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی ئاماده‌نه‌بوونی سه‌رۆكی چین له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تره‌مپ گوتی: ئه‌گه‌ر ئاماده نه‌بێت سزای نوێ به‌سه‌ر چیندا ده‌سه‌پێنین.
هه‌فته‌ی رابردوو، تره‌مپ هۆشداری دا، كه داهاتی چین به سه‌پاندنی 300 ملیار دۆلاری دیكه له باج ده‌كاته ئامانج.
شه‌ڕی ئابووری و بازرگانی نێوان چین و ئه‌مه‌ریكا له مانگی رابردووه‌وه په‌ره‌ی سه‌ندووه.
واشنتن چین به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه پاشه‌كشێی له گفتوگۆكانی نێوانیان كردووه، كه خه‌ریك بووه هه‌ردوولا بگه‌نه رێككه‌وتن.
به‌و هۆیه‌وه تره‌مپ، باجی له %10ه‌وه زیادكرد بۆ %25 و له سه‌ر هه‌ندێك كاڵای چین بڕی باجه‌كه ده‌گاته 200 ملیار دۆلار.
له به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی چین به به‌های 50 ملیار دۆلار باجی زیاتری خسته سه‌ر كاڵاكانی ئه‌مه‌ریكا.