سه‌رۆك بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كۆبوونه‌وه‌

هەردوولا لەسەر پەرەپێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانیان هاوڕا بوون

K24 – هه‌ولێر:

 سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ مەولوود چاوش ئۆغلو وەزیری دەروەی توركیا كۆبوه‌وە.

لە دیدارەكەدا وەزیری دەروەی توركیا پیرۆزبایی هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی نوێی هەرێمی كوردستانی لە سەرۆك بارزانی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست و جەختی لە پێگەی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتەكەی و بایەخی سەقامگیریی هەرێم كردەوە.

هەر لەو دیدارەدا وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا، هەردوولا لەسەر پەرەپێدانی ئەوە پەیوەندییانە هاوڕا بوون.

هەروەها وەزیری دەرەوەی توركیا ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ بەشداریكردن لە ئاوەدانكردنەوەی موسڵ و ناوچەكانی تر نیشان دا.

تاوتوێكردنی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و دوا پێشهاتەكان تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو.