عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات
له‌گه‌ڵ به‌رپرسه باڵاكانی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
بڕیاره به‌م نزیكانه عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی هه‌ولێر بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵا و سه‌ركرده‌ی سیاسی هه‌رێم كۆببێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران له به‌غدا به په‌یامنێری كوردستان 24 ی راگه‌یاند، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا عه‌بدولمه‌هدی سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات، به‌بێ ئه‌وه‌ی كاتی سه‌ردانه‌كه ئاشكرا بكات.
هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌ی عه‌بدولمه‌هدی، به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ كوردستان 24 گوتی: "پێشبینی ده‌كرێت سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نویی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی هه‌ولێر بكات".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، میدیا عێراقییه‌كانیش باس له‌و سه‌ردانه‌ی عه‌بدولمه‌هدی ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانه‌كه ئه‌نجام ده‌دات و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسییه‌كان كۆده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی هه‌ندێك له سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان، عه‌بدولمه‌هدی سه‌ردانه‌كه‌ی له رۆژی 13 یان 14ی ئه‌م مانگه ئه‌نجام ده‌دات و مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له‌و سه‌ردانه، بۆ له نزیكه‌وه پیرۆزباییكردنه له نێچیرڤان بارازانی، به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی نویی هه‌رێمی كوردستان، كه ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و سه‌ركرده سیاسی و به‌رپرسانی ئیداری عێراقی و نوێنه‌رانی وڵاتانی بیانی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، له شاری هه‌ولێر سوێندی یاسایی خوارد.
باسی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت، عه‌بدولمه‌هدی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان گفتوگۆ ده‌كات.
H.B