تەقە لە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان کرا و پاسەوانێک کوژرا
لە گردی زەرگەتەی سلێمانی پاسەوانی مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان کوژرا
K24 – سلێمانی:
بەرەبەیانی ئەمڕۆ 11/06/2019، چەند چەکدارێک تەقەیان لە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتە شاری سلێمانی کرد و بەهۆیەوە پاسەوانێکی مەکۆکە کوژرا.
خەلیل سەرکانی، ئەندامی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، بە کوردستان24ی رایگەیاند: "چەند بەرپرسێکی یەکێتی، بەهۆی راپۆرتێکی تەلەڤزیۆنی کەی ئێن ئێن، کە لە زاری پارتییەوە باسیان لەوە کرد، بۆ مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێم، گروپی 16ی ئۆکتۆبەر بانگهێشت ناکەن، هەڕەشەیان کردووە و ئەمەش هۆکاری رووداوەکەیە".
راشیگەیاند: "ئەو پاسەوانەی کوژراوە، دوو منداڵی لە دوای خۆی بە جێهێشتووە و بزووتنەوەی گۆڕانیش رێکاری یاسایی دەگرێتە بەر".
ئاشکراشیکرد: "لە زۆر لاوە تەقە لە مەکۆکە کراوە، بەڵام دوو مێگزەمینی و فۆردێکی رەش لە کاتی تەقەکردن تیایاندا بینراون".
H.J