پلەی گەرما لە ھەندێك ناوچە لە 45 تێدەپەڕێت
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان پەڵە ھەور دەبێت لە ھەندێك ناوچە نیمچە ھەور دەبێ و ئەگەری بارینی نمە باران ھەیە، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 44 و لە سلێمانی 41 و دھۆك 40 پلە، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 46 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی چوارشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ھەندێ پەڵەھەوری جیاجیا.
