لە سلێمانی دەست بەسەر 250 دەمانچەی منداڵاندا گیرا
چەند مەترسیەكی بۆسەر گیانی منداڵان ھەیە
K24 - سلێمانی
لە شاری سلێمانی دەست بەسەر 250 دەمانچەی منداڵاندا گیرا، كە بەھۆی سپرینگێكەوە مەترسی بۆ سەر گیانی منداڵان ھەیە.
لە راگەیەندراوێكدا قایمقامیەتی ناوەندی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای كرد: "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2019/6/11 له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سێی سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی له گەڕەکی چوارباخ ده‌ستی به‌سه‌ر زیاتر له 250 ده‌مانچه‌ی موروی منداڵانه‌دا گرتووه كه به‌هۆی هه‌بوونی سپرینگه به‌هێزه‌كه‌یه‌وه مه‌ترسی بۆ سه‌ر منداڵ و به‌ركه‌وتنی چاو یان ئه‌ندامێكی ناسكی تر له له‌شی ئه‌و منداڵانه‌ی یاری پێده‌كه‌ن دروستده‌كات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌كاتی دروستكردنه‌كه‌یدا پارچه ئاسنیان بۆ قورسكردنی كێشی ده‌مانچه‌كه به‌كارهێناوه و به‌ساغی له ده‌سكی ده‌مانچه‌كه دانراوه، واده‌كات له‌كاتی به‌ركه‌وتنی به شوێنێكی منداڵ مه‌ترسی له شكانی له‌شییدا دروست بكات".
لەو راگەیەندراوەدا ئاماژە بەوەشكراوە: "له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه ته‌واوی ئه‌و یاریانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌ی رووبەڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه".
ھەروەھا قایمقامیەتی سلێمانی داوا له دایكان و باوكان ده‌كات: "به وریاییه‌كی زیاتره‌وه ئاگاداری منداڵه‌كانیان بن له كڕینی ئه‌و جۆره یاریانه و له‌كاتی هه‌بوونیدا له دوكانی گه‌ڕه‌كه‌كانیاندا لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه".
ھ.م