سەرۆک بارزانی: بۆ کوردستانێکی گەشەسەندووتر و سەرکەوتووتر پشتگیریی مەسرور بارزانی دەکەم
سەرۆک بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مەسرور بارزانی کرد
K24 – هه‌ولێر:
سەرۆک مەسعود بارزانی بە بۆنەی وەرگرتنی متمانەی پەرلەمان و ناوزەدکردنی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مەسرور بارزانی کرد.
لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانی کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە هاتووە: "دڵخۆشم بەوەی ئەمڕۆ پەرلەمان مەسرور بارزانی وەک سەرۆکی نوێی حکوومەت هەرێمی کوردستان هەڵبژارد".
لە درێژەی پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە: "هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم و بە تەواوی پشتگیری بۆ هێنانەدی هەرێمی کوردستانێکی گەشەسەندووتر و سەرکەوتووتر دەکەم".
ئەمڕۆ سێشەممە 11/06/2019، به 87 ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی كوردستان له كۆی 97 ئه‌ندام په‌رله‌مانی به‌شدار بوو، مه‌سرور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت ناوزه‌د كرا و هەر ئەمڕۆ، نووسراوی ناوزه‌دكردنی مه‌سرور بارزانی، بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م، بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رزكرایه‌وه.
H.J