مه‌سرور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ ناوزه‌د كرا
مه‌سرور بارزانی كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان
K24 - هه‌لێر:
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 11/6/2019په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه و سه‌رۆك وه‌زیرانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ناوزه‌د كرد.
له دانیشتنه‌كه‌دا ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، ناوی مەسرور بارزانی، وه‌ك کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشكه‌ش كرد و دواتر سه‌رۆكی په‌رله‌مان خستییه ده‌نگدانه‌وه.
به 87 ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی كوردستان له كۆی 97 ئه‌ندام په‌رله‌مانی به‌شدار بوو. مه‌سرور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت ناوزه‌د كرا. له دانیشتنه‌كه‌دا ڤالا فه‌رید، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پیرۆزبایی له مه‌سرور بارزانی كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی په‌رله‌مانتاران و ناوزه‌دكردنی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و دانیشتنه‌كه‌ی كۆتایی پێهێنا.
هه‌ر ئه‌مرۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ناوی كاندیدی ناوزه‌دكراوی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی هه‌ریمی كوردستان ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و دواتر سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راده‌سپێرێ و ده‌بێت له ماوه‌ی 30 رۆژدا كابینه‌كه پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كوردستان بكات بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ی پێبدرێت.
وێستگەكانی ژیانی مەسروور بارزانی
مەسروور بارزانی، ساڵی 1969 لەدایکبووە.
ساڵی 1985 لە تەمەنی 16 ساڵی بووەتە پێشمەرگە و بەشداری شۆڕشی گوڵانی کردووە.
بەشدارییەکی کارای لە داستانی خواکوڕک کردووە لە ساڵی 1988.
ساڵی 1987 خوێندنی ئامادەیی لە ئێران تەواو كردووە.
بەشداری لە راپەڕینی ئاداری ساڵی 1991 کردووە.
ساڵی 1997 بەكالۆریوسی لە بەشی خوێندنی نێودەوڵەتی لە زانكۆی ئەمەریكی لە واشنتن وەرگرتووە و لە ھەمان زانكۆ بۆ ماستەر لە بواری ئاشتی و چارەسەریی قەیرانەكان خوێندوویەتی.
ساڵی 1998 گەڕاوەتەوە کوردستان.
لە کۆنگرەی 12ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ سەرکردایەتی ئەو حزبە هەڵبژێردراوە و دواتر بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردرا.
ساڵی 1998 بووە بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی پاراستنی کوردستان.
لە ساڵی 2010 بە دەنگی یەکەمی ئەندامانی کۆنگرەی 13ـی پارتی بۆ سەرکردایەتی پارتی هەڵبژێردرایەوە و بووەوە ئەندامی مەکتەبی سیاسی.
لە ساڵی 2012 بووه‌ته راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان.
ساڵی 2005 دەزگای خێرخوازی بارزانی نەمری دامەزراندووە، کە رۆڵێکی کارایی هەبووە لە هاوکاریکردنی ئاوارە و پەنابەران و لێقەوماوانی کوردستان و ناوچەکە.
دامەزرێنەر و سەرۆکی بۆردی ئەمیندارانی زانکۆی ئەمریکی کوردستانە لە دهۆک.
بەشدارییەکی کارا و کاریگەرییەکی بەهێزی هەبوو لە شەڕی تیرۆریستانی داعش لەسەر ئاستی کوردستان و ناوچەکە، لە رووی بەشداری راستەوخۆ لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە و شەڕی هەواڵگری.
پەیوەندییەکی فراوانی هەیە لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی و رۆڵێکی کاریگەری هەبووە بۆ فراونکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەکارهێنانی بۆ خزمەتی کوردستان.
لە سەرخستنی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان رۆڵیکی کارا و کاریگەری هەبوو.
مەسرور بارزانی خێزاندارە و سێ کوڕ و کچێکی هەیە.
زمانەکانی کوردی، ئینگلیزی، فارسی و عەرەبی دەزانێت.