بهلجیكا پاڵپشتیی مهسرور بارزانی و كابینهكهی دهكات
بهلجیكا: پشتیوانێكی راستەقینەی ئەجێنداکانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەبین
K24- ههولێر:
بەلجیکا جهخت لهسهر پاڵپشتیی خۆی بۆ کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
هێندریك ڤان دی ڤێلدێ، باڵیۆزی بەلجیکا لە ئوردن و عێراق لە تویتێکدا نووسیویەتی، بەلجیکا هاوبەشێکی راستەقینەی ئەجێنداکانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی دەبێت.
باڵیۆزی بەلجیکا لە ئوردن و عێراق دووپات دهكاتهوه، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش بەلجیکا پشتیوان و هەماهەنگکاری هەولێر دەبێت.
ڤان دی ڤێڵدی لە درێژەی تویتەکەیدا هیوای سەرکەوتنی بۆ مەسرور بارزانی و کابینەکەی بۆ بەرەوپێشچوونی زیاتر خواست.
H.B