یه‌كه‌مین پێشانگای ئامێره ئه‌لیكترۆنی و میدیاییه‌كان له هه‌ولێر كرایه‌وه
له پێشانگاكه‌دا 120 كۆمپانیای بیانی و ناوخۆیی به‌شدارن
K24- هه‌ولێر:
لە ھەولێر بە بەشداریی 120 كۆمپانیایی ناوخۆیی و بیانیی 14 وڵاتی جیاواز، یەكەمین پێشانگای ڕاگه‌یاندن و ئامێره ئه‌لكترۆنییه‌كان كرایەوە و تێیدا كۆمپانیاكانی تایبەت بە گەیاندن، پەیوەندی، ئامێرە ئەلكیترۆنییەكان و دەزاگاكانی راگەیاندن بەرھەمەكانی خۆیان نمایش كرد، نوێنه‌ی وه‌زارتی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی عێراقیش كردنه‌وه‌ی پێشانگای له‌م شێوه‌یه به گرنگ و پێوست ده‌زانێت.
له‌و پێشانگایه‌دا، كه چه‌ندین ئامێری پێشكه‌وتوو و مۆدێرن نمایش كراون و ژمارەیەكی زۆریش لە كۆمپانیا ناسراوەكانی جیھان به‌شدار بوون، نوێنەری وه‌زارەتی گواستنهوە و گه‌یاندنی عێراق كردنه‌وه‌ی پێشانگای له‌م شێوه‌یه به گرنگ و پێوست ده‌زانێت و ده‌ڵێت: " له‌ڕاستیدا پیشانگای له‌م شێوه‌یه به گرنگ ده‌زانم، به‌شێك له نوێنه‌رانی وه‌زارتی گواستنه‌وه‌ی وڵاتان بانگهێشت كراون، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم و وه‌زارتی گواستنه‌وه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كی باشی كاركردنمان هه‌یه".
سه‌باره‌ت به كێشه‌ی ئینته‌رنێتیش له‌عێراق، جه‌ختی كرده‌وه، "هۆكاری ئه‌و كێشه‌یه ئه‌وه‌یه، له ڕێی وای فایه‌وه كارمان ده‌كرد، ئیستا هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌موو هێڵه‌كان بگۆڕین بۆ فایبه‌ر ئۆپتیك، چه‌ندین پڕۆژه‌ی گه‌وره‌مان به‌ده‌سته‌وه‌یه، كه له ماوه‌ی 6 مانگ تا سالێك ته‌واو ده‌بن".
له هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین كۆمپانیای تایبه‌ت به گه‌یاندن و ئینته‌رنێت هه‌ن و به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌و پێشانگایەدا به‌شدارن، به‌شێك لەو كۆمپانیایانە لەو بڕوایە دان، كه كۆمه‌ڵێك كێشه و گرفت هه‌ن ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكان بتوانن خزمه‌تگوزارییه‌كی باشتر پێشكه‌ش به هاووڵاتیان بكه‌ن.
له‌م باره‌یه‌وه رزگار فاتیح، به‌ڕێوەبه‌ری كۆمپانیای ئینته‌رنێت ده‌ڵێت: نبه به‌راورد له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق، هه‌رێمی كوردستان له رووی خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێته‌وه زۆر پێشكه‌وتوو تره".
داواش له حكوومه‌تی داهاتوو به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كات، له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كانی تایبه‌ت به خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێت بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن خزمه‌تگوزاریی باشتر پێشكه‌ش به هاوبه‌شه‌كانیان بكه‌ن.
پێشانگاكه هه‌لی بۆ ده‌یان كۆمپانیای ناوخۆیی ڕه‌خساندووه تا له‌نزیكه‌وه لێكتێگه‌یشتن و گرێبه‌ست ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌مه‌ش به قۆناغێكی گرنگ هه‌ژمار ده‌كرێت، بەمەبەستی گرنگیدانی زیاتر به بواری ته‌كنه‌لۆژیا له هه‌رێمی كوردستاندا.
H.B