"هانده‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له ئاستی وڵاته‌كه‌یان نارازین"
تیتی: هانده‌رانی به‌رازیل نه‌ده‌بوو هۆیها له یاریزانانی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن
لە یاری کردنەوەی کۆپا ئەمریکای 2019 و لە کۆمەلەی یەکەم هەڵبژاردەی بڕازیلی رووبەرووی بولیڤیا بووە و توانیان بە سەرکردایەتی فلیپ کۆتینهۆ بە سێ گۆڵی بێ وەڵام یارییەکە ببەنەوە و یەکەم هەنگاویشیان بە سەرکەوتوویی تێپەڕاند.
لە یاریگەی مۆرمبی و لە شاری ساوپاولۆ لە یاری کردنەوەی کۆپا ئەمریکا بڕازیل میوانداری بولیڤیای کرد، نیوەی یەکەم بێ گۆڵ کۆتایی هات، لەگەڵ دەست پێکردنی نیوەی دووەم، ناوبژیوان بە هاوکاری سیستەمی ڤار لێدانێکی سزای بۆ برازیلیەکان گرت و فلیپ کپتینهۆ یەکەم گۆڵی یارییەکەی کرد.
تەنها سێ خولەک بەسەر گۆڵی یەکەم تێپەری کردبوو، کۆتینهۆ گەڕایەوە و توانی گۆڵی دووەمی خۆی و هەڵبژاردەکەی بکات.
یاریزانانی بڕازیلی بە باشی کۆنترۆلی یارییەکەیان کرد بوو و لە خولەکی 85 ئەمجارەیان ئێڤەرتۆن توانی بۆ جاری سێیەم و کۆتایی تۆری بولیڤیا بهەژێنێت.
بەم شێوەیە بڕازیل لە یەکەم تاقیکردنەوەیدا توانی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە بولیڤیا بباتەوە و پێشەنگی کۆمەلەی یەکەمیشی گرتووە.
تیتی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل دوای یارییه‌كه له پرێس كۆنفرانسێك نیگه‌رانی خۆی له هانده‌رانی وڵاته‌كه‌ی پیشان دا كه له كاتی یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر بۆلیڤیا هۆیهایان له یاریزانه‌كانی به‌رازیل ده‌كرد.
له‌مباره‌یه‌وه تیتی گوتی: هیوادارم ئه‌م هۆیهایه له دژی یاریزانه‌كان دووباره نه‌بێته‌وه، هه‌رچه‌نده ئێمه ئاماده‌ین قبوڵی بكه‌ین، چونكه له هه‌موو یانه و هه‌ڵبژارده گه‌وره‌كانی جیهانیش ئه‌م حاڵه‌ته له یاریگه‌كان رووده‌دات، به‌ڵام نابێت هانده‌ران بێ وه‌فا بن و پێویسته پشتگیری یاریزانه‌كانیان بكه‌ن.
تیتی گوتیشی: ئێمه له 20 خوله‌كی سه‌ره‌تا یارییه‌كی باشمان كرد، دواتر چه‌ندان ده‌رفه‌تی گۆڵكردنمان له‌ده‌ستدا، به‌ڵام له دوای ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌م له ژووری جلگۆڕین به یاریزانه‌كانم گوت په‌له نه‌كه‌ین و بیر و هۆشتان لای یارییه‌كه بێت، به‌هۆیه‌وه 3 گۆڵمان كرد.