شارەزایان: حکوومەتی نوێ پەیوەندی نێوان هەولێر و ئەنقەرە دەخاتە قۆناغێکی نوێوە

چاوەڕوان دەکرێت پەیوەندییەکان پەرەی زیاتریان پێبدرێت

K24 – هه‌ولێر:

كاردانەوەكان بەرامبەر راسپاردنی مەسرور بارزانی بۆ پێكھێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بەردەوامن.

شرۆڤەكارانی نزیك لە حكوومەتی توركیا پێیان وایە، ئەنقەرە لە نزیكەوە كار لەگەڵ مەسرور بارزانی دەكات و لە چوار ساڵی داھاتووشدا پەیوەندییەكانی ھەولێر و ئەنقەرە پێشكەوتنی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن.

تونا ئایگون، پسپۆر لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئۆرسام لە تورکیا بە کوردستان24ی راگەیاند: "مەسرور بارزانی کەسێکی شارەزایە لە سیاسەتی نێودەوڵەتی و دەتوانێت هاوسەنگی رابگرێت. ئەمەش پەیوەندی نێوان هەولێر و ئەنقەرە بەرەو پێش دەبات".

سەرمایەدارانی كوردیش لە توركیا چاویان لەوەیە، لە چوار ساڵی داھاتوودا پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان توركیا و ھەرێمی كوردستان زیاتر پێشبكەون.

H.J