گۆڕان كاندیدانی خۆی بۆ پۆسته‌كانی له كابینه‌ی نۆ یه‌كلا ده‌كاته‌وه
يه‌كێتی كۆمیته‌ى باڵاى سیڤییه‌كان و گۆڕانیش لێژنه‌ی باڵای سیڤییه‌كانی پێكهێناوه
K24 - سلێمانی:
بزووتنەوەی گۆڕان پێش لایەنەکانی دیکە، ناوی کاندیدەکانیان پێشکەش بهكانديدى راسپێردراو بۆ پيكهينانى حكومه‌ت دەکەن، هه‌فته‌ى ئاينده‌ش ناوی كاندیده‌كانیان يهكلادهكهنهوه، يهكێتييش جارێكى ديكه پرسى یهكپاكێجی و دۆخی كه‌ركووك و پۆستی وه‌زاره‌تى دادى عێراقيان هێناوه‌ته نێو باسه‌كه و كردوويانه به خاڵى جه‌وهه‌رى بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ شاندى راسپێردراو بۆ پێكهينانى حكوومه‌ت.
له سلێمانى لايه‌نه به‌شداربووه‌كان له حكوومه‌ت سه‌رقاڵى خۆ ئاماده‌كردنن بۆ به‌شداربوون له كابينه‌ى نۆيه‌م، ئه‌نجوومه‌نى باڵاى سیڤییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، مانگێك زیاتره رێكاره‌كان و لیستى ناوى كانديده‌كانى ئاڕاسته‌ى رێكخه‌رى گشتیى بزووتنەوەکە كردووه، ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ى ماوه له هه‌فته‌ى داهاتوو به ده‌نگدان له كۆبوونه‌وه‌ى جڤاتى نیشتمانیدا ناوه‌كان یه‌كلایی بكرێنه‌وه، پێش لایەنەکانی دیکەش، ناوی کاندیدەکانیان پێشکەش بهكانديدى راسپێردرراو بۆ پێكهينانى حكوومه‌ت دەکەن.
یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان رۆژى شه‌ممه، له كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسی‌یان دوایین شه‌ن و كهوكردنى كاندیده‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمیته‌ى باڵاى سیڤییه‌كان تاووتوێ كرد و جارێكى ديكه پرسى كه‌ركوك و وه‌زاره‌تى دادى عێراقيان هێناوه‌ته نێو باسه‌كه و كردوويانه به خاڵى جه‌وهه‌رى له كۆبونهوهيان له‌گه‌ڵ شاندى راسپيردراو بۆ پيكهينانى حكوومه‌ت .
لە 12/6/2019، مەسرور بارزانی بۆ پێكھێنانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان راسپێردرا، به گوێره‌ی مه‌رسوومی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌بێت لە ماوەی 30 رۆژدا كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پێكبھێنرێت.
ئ. م