مه‌سرور بارزانی دووپات له پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌كاته‌وه له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا
"وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به‌ركه‌وتی سۆسیالیسته"
K24 - سلێمانی:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له كابینه‌ی نوێ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به‌ركه‌وته‌ی حزبی سۆسیالیستی كوردستانه.
سەرۆكوەزیرانی راسپێردراو گوتیشی: "ھیوادارین پێش ئەوەی پشووی پەرلەمان دەست پێبكات، كابینەی نوێی حكوومەت پێك بھێنین، ئەگەر كێشە و گرفتیش ھاتە پێش، لەگەڵ پەرلەمان قسە دەكەین، بۆ ئەوەی كۆبوونەوەی نا ئاسایی ئەنجامبدەن، یان پەرلەمان تەمەنی خۆی درێژبكاتەوە، تاكو بتوانین كابینەكە بە تەواوی پێكبێنین، بەڵام ھیوادارین كە پێش 30 حوزەیران بتوانین كابینە پێكبێنین".
هه‌روه‌ها گوتی: "لە یەكێتیمان نەبیستووە كە پۆستی پارێزگاری كەركووك ببەستنەوە بە پێكھێنانی حكوومەت، ئەركی ئێمە پێكھێنانی حكوومەتە و بابەتی كەركووك و ناوچەكانی دیكەی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان بۆ ھەموو لایەنەكان گرنگە، ئەم بابەتە تایبەت نییە بە حزبێك، ھیوادارین بتوانین چارەسەر بۆ ئەو كێشانە بدۆزینەوە".
لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود، سكرتێری گشتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، گفتوگۆ له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ كراوه و له نزیكترین كاتیش‌دا سیڤی كاندیدی خۆیان ده‌ده‌نه ده‌ست سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو.
ئ. م