به وێنه و ڤیدیۆ.. چه‌ند كۆگایه‌ك له شاری هه‌ولێر سووتان
هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه نازانرێت
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دوای نیوه‌ڕۆ ئاگر له چه‌ند كابینه‌یه‌ك له گه‌ڕه‌كی وه‌زیرانی شاری هه‌ولێر كه‌وته‌وه، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی توركییه‌وه وه‌ك كۆگای پلاستیكی به‌كارده‌هێنران.
په‌یامنێری كوردستان 24 له شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، كۆگا سووتاوه‌كان ده‌كه‌ونه پشت ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان و گوتی: به‌رده‌می كۆگاكان چۆڵه‌وانییه و سه‌ره‌تا ئاگره‌كه له پووش و په‌ڵاشه‌كه به‌ربووه و دواتر گوازراوه‌ته‌وه بۆ ناو كابینه‌كان.
ئاشكراشیكرد، كۆگاكان له ژماره‌یه‌ك كابینه پێكهاتوون و له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی توركییه‌وه بۆ كه‌لوپه‌لی پلاستیكی به‌كارده‌هێنران.
سه‌باره‌ت به زیانه‌كانی ئاگره‌كه‌ش گوتی: ئاگره‌كه هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه، به‌ڵام تا ئێستا قه‌باره‌ی زیانه مادییه‌كان نازانرێت.
له‌باره‌ی هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ش گوتی: هۆكاره‌كه‌ی دیار نییه.
H.B
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)

.jpg)