هێمن هه‌ورامی: هه‌وڵده‌ده‌ین رۆژی 30ی حوزه‌یران متمانه به كابینه‌ی حكوومه‌ت بدرێت
له رۆژانی داهاتوو سه‌ردانی لایه‌نه توركمانی و كریستیانییه‌كانیش ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند، پێویسته تا پێش 28ی ئه‌م مانگه ناو و سیڤی وه‌زیره‌كان بگاته په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی له دانیشتنی 30ی حوزه‌یران متمانه به كابینه‌ی حكوومه‌ت و وه‌زیره‌كان بدرێت.
هێمن هه‌ورامی سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی مه‌سرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت و یه‌كێتی و گۆڕان و حزبی سۆسیالیست گوتی: بۆ مێژوو ده‌یڵێم، له حه‌وت مانگی رابردوودا، له هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كان به‌شدار بووم. ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجامدرا، یه‌كێك له باشترین كۆبوونه‌وه‌كان بوو.
گوتیشی: راسپێردراوی كابینه‌ی حكوومه‌ت 30 رۆژی له‌به‌رده‌مدایه و له 12ی حوزه‌یرانه‌وه راسپێردراوه. په‌رله‌مانیش رۆژی یه‌كی ته‌مموز پشووی هاوینه‌ی ده‌ستپێده‌كات. بۆیه ئێمه پێش 28ی ئه‌م مانگه، ناو و سیڤی ته‌واوی وه‌زیره‌كان بدرێته په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی دابه‌ش بكرێن به‌سه‌ر په‌رله‌مانتاران و رۆژی 30ی مانگ له دانیشتنی په‌رله‌ماندا، متمانه به كابینه‌ی حكوومه‌ت و وه‌زیره‌كان بدرێت.
هێمن هه‌ورامی ئه‌وه‌شی گوت: له ناخی دڵه‌وه سوپاسگوزاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانین بۆ ئه‌و پابه‌ندبوونه ته‌واوه‌ی به رێككه‌وتنه‌كانه‌وه كردوویانه و یه‌كێتی نیشتمانیش هاوبه‌شی سه‌ره‌كییه.
روونیشیكرده‌وه، پارتی سێ رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هه‌یه. پشكی یه‌كێتی له حكوومه‌تدا 5 وه‌زیر و وه‌زیری هه‌رێم و پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌یه. ئه‌مڕۆ داوایان لێكرا به زووترین كات سیڤییه‌كانیان ره‌وانه بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی گوت: سه‌باره‌ت به كه‌ركووك، ئه‌گه‌ر پارتی زیاتر له یه‌كێتی په‌رۆشی كه‌ركووك نه‌بێت، ئه‌وا كه‌متر نییه و له كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیشدا جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كان كراوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی دا، له رۆژانی داهاتوو سه‌ردانی لایه‌نه توركمانی و كریستیانییه‌كانیش ده‌كه‌ن.
له میانی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24دا، هێمن هه‌ورامی راشیگه‌یاند، لیژنه‌یه‌كی باڵا له ناو پارتی دیموكراتی كوردستاندا دوێنێ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌نجامداوه و كاندیدی پۆسته وه‌زارییه‌كان نیو كاتژمێری ده‌وێت و یه‌كلا بوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: پارتی حزبێكی تۆكمه‌یه و شتی لێ ون نابێت و شتیشت به ئاسانی لێی ده‌ست ناكه‌وێت. بۆیه ئه‌و قسانه‌ی باس له پۆسته وه‌زارییه‌كانی پارتی ده‌كه‌ن، راست نین.
له باره‌ی لێدوان و هه‌ڵوێستی هه‌ندێك په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، هێمن هه‌ورامی گوتی: ئێمه مامه‌ڵه‌ی ره‌سمی له‌گه‌ڵ شانده ره‌سمییه‌كانی گۆڕان ده‌كه‌ین. هه‌ر كه‌سێك لێره و له‌وێ قسه ده‌كات، نه به هه‌ڵوێستی ره‌سمی گۆڕانی ده‌زانین و نه حسابیان بۆ ده‌كه‌ین. هه‌ڵوێستی ره‌سمی گۆڕان ئه‌وه‌یه كه پابه‌نده به‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی كردوویه‌تی. ئێمه سووپاسی گۆڕان ده‌كه‌ین، كه پابه‌ند بوون به رێككه‌وتنه‌كانه‌وه.
ئاشكراشیكرد، كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به شاندی پارتییان وتووه، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ته‌عبیر له سیاسه‌تی گۆڕان ناكه‌ن.