پلاتینی له پاریس ده‌ستگیر كرا
پلاتینی به‌هۆی به‌رتیل وه‌رگرتن له قه‌ته‌ر بۆ میوانداریكردنی مۆندیالی 2022 ده‌ستگیر كرا
میشێل پلاتینی سه‌رۆكی پێشووی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا به‌هۆی تێوه‌گلانی به گه‌نده‌ڵییه‌وه له فره‌نسا ده‌ستگیرا كرا و به‌ره‌و دادگای لێكۆڵینه‌وه بردرا.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر زۆرینه‌ی میدیاكانی ئه‌ورووپا هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی میشێڵ پلاتینی فرهنسیان دووپات كرده‌وه و هه‌موویان هۆكاره‌كه‌ی ده‌ستگیركردنه‌كه‌یان بۆ گه‌نده‌ڵی و وه‌رگرتنی به‌رتیل گه‌ڕانده‌وه.
پێگه‌ی سه‌نی بریتانیا نووسیویه‌تی: پلاتینی ته‌مه‌ن 63 ساڵ، رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بووه له پێدانی دۆسیه‌ی میوانداریكردنی قه‌ته‌ر بۆ مۆندیالی 2022.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: پلاتینی پاره‌یه‌كی زۆری له قه‌ته‌ر وه‌رگرتووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كارئاسانی بۆ ئه‌و وڵاته كردووه تا مافی میوانداریكردنی مۆندیالی 2022 به‌ده‌ستبێنن، به‌مه‌ش دادگای پاریس پۆلیسی ئه‌و شاره‌ی ڕاسپارد كه پلاتینی ده‌ستگیر بكه‌ن و بۆ به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی بهێنن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پلاتینی هاوشانی ساركۆزی سه‌رۆكی پێشووی فره‌نسا یارمه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی قه‌ته‌ریان داوه تا مافی میوانداریكردنی مۆندیال به‌ده‌ست بێنن.
پلاتینی یه‌كێك بووه له دیارترین ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێ له ساڵانی هه‌شتایه‌كان و 3 جاریش خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی به‌ده‌ستهێناوه، بۆ ماوه‌ی 8 ساڵ سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا بووه له 2015 به‌هۆی تێوه‌گلانی به‌گه‌نده‌ڵییه‌وه له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه و له سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشییه‌كان سڕ كرا.