نه‌وه‌ی شێخ سه‌عیدی پیران پیرۆزبایی له مه‌سرور بارزانی ده‌كات
"مه‌سرور بارزانی له خانه‌واده‌یه‌كی خاوه‌ن پێشینه‌ی سیاسییه"
K24- ئه‌نقه‌ره:
كاردانه‌وه‌كانی راسپاردنی مه‌سرور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ به‌رده‌وامن و نه‌وه‌ی شێخ سه‌عیدی پیران، دیادین فورات كه ئێستا له نێو پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په سیاسه‌ت ده‌كات، پیرۆزبایی له مه‌سرور بارزانی ده‌كات.
فورات دووپاتیش ده‌كاته‌وه: پێویسته مه‌سرور بارزانی گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له كابینه‌ی نوێى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا له به‌رچاو بگرێت و له سیاسه‌ته‌كه‌یدا پێگه‌یه‌ك بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا دا‌نێت.
سه‌باره‌ت به كه‌سایه‌تی مه‌سرور بارزانی و توانای سیاسی، ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ی باكووری كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه، مه‌سرور بارزانی له خانه‌واده‌یه‌كی خاوه‌ن پێشینه‌ی سیاسییه و باوه‌ڕمان پێیه‌تی كه ئه‌و ئه‌ركه زۆر به‌باشی به‌ڕێوه ده‌بات.
H.B