ئومێد خۆشناو: مه‌حموود سه‌نگاوی چه‌ته و دز و تاڵانچیی و بكوژی رۆژنامه‌نووسه
له شه‌ڕی داعش چه‌كی میلانی فرۆشتووه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان، له میانی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كوردستان24، رایگه‌یاند، مه‌حموود سه‌نگاوی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان "چه‌ته، دز، تاڵانچی و بكوژی رۆژنامه‌نووسه و له شه‌ڕی داعش چه‌كی میلانی فرۆشتووه".
ئومێد خۆشناو له وه‌ڵامی ئه‌و قسانه‌ی مه‌حموود سه‌نگاوی، كه تێیدا داوای دوو ئیداره‌یی و سوكایه‌تسی به سیمبووڵه‌كانی كورد كردبوو، گوتیشی: "ئه‌گه‌ر باس له زه‌مینه‌ی قسه‌كانی ئه‌و جۆره كه‌سه شه‌ڕانگێز و دڵ پڕ له قینانه بكه‌ین، به ئاراسته‌یه‌كه، تێ ده‌گه‌ین، گه‌لی كوردستان ئێستا چاوه‌ڕوانی تێگه‌یشتنی هاوبه‌شی نێوان لایه‌نه‌كان و پێشوه‌چوونه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه له‌گه‌ڵ عێراق و وڵاتانی ناوچه‌كه، به‌ڵام كه‌سه نابه‌رپرسه‌كان كه ته‌نیا زمانی شه‌ڕ ده‌زانن و چه‌ته و تاڵانچین، زیانمه‌ند ده‌بن. ئه‌و كه‌سه‌ش یه‌كێك له‌و كه‌سه ئاست نزمانه‌یه و وه‌ك ده‌بینین بێ بۆنه له رۆژێكدا، كه شاندی پارتی و یه‌كێتی كۆبوونه‌ته‌وه، په‌لاماری سیمبوڵه‌كانمان ده‌دات".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌وانه یه‌ك زمان ده‌زانن، له تاڵانچێتیی، كوشتنی رۆژنامه‌نووس، دزی و چه‌ته‌گه‌رایی زیاتر هیچی دیكه نازانن. دێن ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌شێوێنن".
ئومێد خۆشناو گوتیشی: "به دڵنیاییه‌وه، ئه‌و چه‌ته‌یه‌ی ئه‌و قسانه‌ی كردییه، كه‌سێكه له ئاستی پله‌داری له ناو یه‌كێتییدا. ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتییه. ئێمه چاوه‌ڕوانیی زیاترمان له هه‌ڤاڵانمان و له په‌رۆشانی ناو یه‌كێتی و عاقڵمه‌ندانی ناو یه‌كێتی هه‌بوو دژی بوه‌ستنه‌وه. ئێمه ئه‌وه‌نده‌ی چاوه‌ڕوانیمان هه‌بوو، ئه‌وان وه‌ڵامی بده‌نه‌وه، خۆیان دوور خستبایه‌وه له‌و كه‌سه. ئێمه تێگه‌یشتنمان هه‌یه. ئارامی هاووڵاتیان و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه. ئه‌و جۆره شه‌ڕانگێزانه زیانی لێده‌كه‌ن".
ئه‌وه‌شی گوت: "ئه‌و شه‌رم ناكات باسی دوو ئیداره‌یی ده‌كات. له كاتێكدا خه‌ڵك هه‌موو دڵخۆشه یه‌ك ئیداره بین. كه‌سێكی وا له ناوچه‌یه‌كدا وه‌ك مافیا ته‌سه‌ڕوف ده‌كات دێت باسی دوو ئیداره‌یی ده‌كات. پێویسته یه‌كێتی گوێ له‌و كه‌سه ناعاقڵانه نه‌گرێت و دژی بوه‌ستێته‌وه. ئێمه ئه‌وه به هه‌ڵوێستی ره‌سمی یه‌كێتی وه‌رناگرین. به‌ڵام پێی نیگه‌رانین. چاوه‌ڕوانیمان ئه‌وه بوو به‌یاننامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئه‌وه‌نده شه‌رمنانه نه‌بوایه. سنووری بۆ دانابوایه. قسه‌كانی مه‌حموود سه‌نگاوی دژی ئه‌و بنه‌مایانه‌یه كه ئه‌وان باسی ده‌كه‌ن".
ئومێد خۆشناو روونیشیكرده‌وه، "پارتی هیوا ده‌خوازێت ئه‌و قسانه هیچ مه‌غزایه‌كی سیاسی له پشته‌وه نه‌بێت و قسه‌ی خودی ئه‌و كه‌سه بێت، كه له شه‌ڕی ناوخۆدا چه‌ته بووه. رێگری كردووه. دزی كردووه. رۆژنامه‌نووسی كوشتووه. ئێستاش داوای له‌سه‌ر من تۆمار كردووه، گوایه من پێم وتووه، میلانی فرۆشتووه. ئێستاش ده‌ڵێم به‌ڵێ میلانی فرۆشتووه. ژماره‌ی چه‌كه‌كه‌م لایه كه فرۆشتوویه‌تی. له شه‌ڕی داعش كوڕه قاره‌مانه‌كانی ئێمه ده‌چوونه پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ و میلان به‌شێك بوو له به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی پێشمه‌رگه، به‌ڵام مه‌حموود سه‌نگاوی میلانی له به‌ره‌كانه‌وه فرۆشت، كه‌واته گه‌لی فرۆشت، نیشتمانی فرۆشت، خاكی فرۆشت، وتی فه‌رموو داعش چی ده‌كه‌ن بكه‌ن و وه‌رنه پێشه‌وه. ئه‌وانه نانیان له فه‌وزا و ئاژاوه هه‌یه تا بتوانن تاڵانچێتی بكه‌ن. چونكه ده‌زانن حكوومه‌تی به‌هێز ئه‌وان جێگه‌یان تێیدا نابێته‌وه. ئه‌و ناتوانێت له گه‌رمیان حاكم بێت، سه‌ربازیی بێت، پۆلیس بێت، پۆلیسی هاتوچۆ بێت، به‌رك(گیرفان) بڕ بێت، دز بێت، چه‌ته بێت، مافیا بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داوای كوڕه‌كه‌ی ده‌كات، گوناهی ئێمه نییه، كوڕه‌كه‌ی تۆ ئه‌گه‌ر بێ ئیشه و دانیشتووه دۆمینه ده‌كات، گوناهمان نییه. نه‌هاتووه ئێمه ره‌تمان كردبێته‌وه. مه‌كته‌بی سیاسییه‌كه‌ی خۆت ره‌تیان كردووه‌ته‌وه. بۆیه به‌و جۆره شه‌ڕانگێزییه دێت په‌لاماری پیرۆزییه‌كانمان ده‌دات".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، ئومێد خۆشناو گوتی: "پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان خوازیاره په‌یوه‌ندییه‌كی نیشتمانی و ستراتیژی و گرنگی هه‌بێت".
دووپاتیشیكرده‌وه، "ئه‌و شه‌ڕانگێزانه نابێت گوێیان لێ بگیرێت. ده‌بێت ئه‌وان هه‌ڵوێستیان هه‌بێت. چاوه‌ڕوانیمان ئه‌وه‌یه، ئه‌وانه‌ی په‌رۆشی ئاشته‌واین، ئه‌و جۆره لێدوانانه به هه‌ر جۆرێك بێت كاریگه‌رییان ده‌بێت. دڵنیایین ئه‌گه‌ر رێگریان لێ نه‌كرێت چه‌ته‌ی دیكه‌ش قسه ده‌كه‌ن. ئه‌وانن بێ موناسه‌به له كۆبوونه‌وه‌ی حزبی خۆیان دێن په‌لاماری پارتی ده‌ده‌ن".