سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌رخۆشى له خانه‌واده‌ى ناهيده ڕه‌فيق حيلمى ده‌كات
"له دڵه‌وه هاوسۆز و هاوخه‌ميانين"
K24 - هه‌ولێر:
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌بۆنه‌ى كۆچى دوايى ناهيده رهفيق حيلمى، په‌يامێكى سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى كرد و رایده‌گه‌یه‌نێت، "خاتوو ناهيده، يادگارى نووسه‌ر و ڕووناكبيرى ناودار و سياسهتمهدارى كورد مامۆستا ڕه‌فيق حيلمى بوو".
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌دا، هاتووه: "له دڵه‌وه هاوسۆز و هاوخه‌ميانين، خواى گه‌وره خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتى خۆى شاد و بكات و دڵنه‌وايى و سه‌بووريى كه‌سوكاريان بداته‌وه".
ناهیدەی کچی مامۆستا رەفیق حیلمی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه، 19ی حوزه‌یرانی 2019 له ته‌مه‌نی 91 ساڵیدا له شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
ناهیده ره‌فیق حیلمی، له‌دایكبووی ساڵی 1928ی كه‌ركووكه و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له بواری جوگرافیا له زانكۆی كلاركی ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ستهێناوه، دواتریش دبلۆمی باڵای له خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی له لاهای هۆڵه‌نده وه‌رگرتووه.
ئەو خاتوونە، نووسەر و لێکۆڵەر بووە و چەندین چالاکیی سیاسی لە قۆناغە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە.
ده‌قی په‌یامی سه‌ره‌خۆشی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:
"پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو خاتوو ناهيده ڕه‌فيق حيملى و كه‌سوكار و دۆستانى ده‌كه‌ين كه به داخه‌وه ئه‌مڕۆ له سلێمانى كۆچى دوايى كرد.
له دڵه‌وه هاوسۆز و هاوخه‌ميانين، خواى گه‌وره خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتى خۆى شاد و بكات و دڵنه‌وايى و سه‌بووريى كه‌سوكاريان بداته‌وه.
خوالێخۆشبوو خاتوو ناهيده ڕه‌فيق حيلمى، كه يادگارى نووسه‌ر و ڕووناكبيرى ناودار و سياسهتمهدارى كورد مامۆستا ڕه‌فيق حيلمى بوو، به نووسين و لێكۆڵينه‌وه‌كانى و به‌و خزمه‌ته ڕووناكبيرييهى به درێژاييى ته‌مه‌نى پێشكه‌شى كردووه، بۆ هه‌ميشه يادى به خێر ده‌مێنێته‌وه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
19/6/2019"
ئ. م