كۆنگرێس له هه‌وڵدایه هاوكاری ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌سه‌ده زیاتر بكات
بۆ درووستكردنی خاڵی چاودێری و كۆگای چه‌ك و زیندانی تایبه‌ت به ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش
K24 – هه‌ولێر:
سایتی ئه‌لمۆنیتۆر،بڵاویكرده‌وه، كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا خواستی هه‌یه، هاوكاری دارایی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) زیاتر بكات.
به گوێره‌ی راپۆرتی ئه‌و سایته، كۆنگرێس خواستی ئه‌وه‌ی ده‌ربڕیوه بۆ درووستكردنی خاڵی چاودێری و كۆگای چه‌ك و زیندانی تایبه‌ت به ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش خه‌رجییه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له سووریا زیاتر بكات.
هه‌فته‌ی رابردوو، ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا ره‌شنووسی بڕیارێكی نوێی له باره‌ی به‌رگری نیشتمانی ئاماده كرد.
له ره‌شنووسه‌كه‌دا ده‌سه‌ڵاتی زیاتر دراوه‌ته سوپای ئه‌مه‌ریكا بۆ بنیاتنانی دامه‌زراوه‌ی بچووكی سه‌ربازی له خاكی سووریادا.