سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی کوەیت لە هەولێر كرد
جەخت لە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان گەلی كوردستان و گەل و دەوڵەتی کوەیت كرایەوە
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20/06/2019، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە دکتۆر عومەر ئەحمەد ئەلکندری كونسوڵی گشتیی کوەیت لە هەولێر و شاندێکی یاوەری كرد
لە دیدارەكەدا كونسوڵی گشتیی کوەیت لە هەولێر سڵاوی ئەمیری کوەیتی بە سەرۆک بارزانی گەیاند و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمیری کوەیت هیوای دەخواست لەگەڵ سەردانەکەی بۆ بەغدا سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، بەڵام دەرفەتەکە نەڕەخسا و بەتەلەفۆن پەیوەندیی بە جەنابتانەوە کرد و ئێمەشی راسپارد جارێکی دیکە سڵاو و رێزی بەڕێزیان بە جەنابتان بگەیەنین.
هەر لەو كۆبوونەویە جەخت لە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان گەلی كوردستان و گەل و دەوڵەتی کوەیت كرایەوە و شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان پێشکەوتنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و پیرۆزباییان لە سەرۆک بارزانی کرد.
لە بەشیکی دیکەی دیدارەکەدا رەوشی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا خرایە بەر باس.
H.J