كوردێك له په‌یوه‌ندی ڤیدیۆییدا له‌گه‌ڵ پوتن رێكلام بۆ شاورما ده‌كات
كوڕه كورده‌كه یوتیوبه‌رێكی به‌ناوبانگی رووسیایه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌میران سه‌ردارۆڤ، كوردێكی رووسیه و له میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ڤیدیۆیی راسته‌وخۆ، پرسیار له باره‌ی یاسایه‌كی نوێی تایبه‌ت به ئینته‌رنێت له ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا ده‌كات، دواتریش رێكلام بۆ شاورماكه‌ی خۆی ده‌كات له مۆسكۆ.
به گوێره‌ی وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم، ئه‌میران سه‌ردارۆڤ، له بنه‌ڕه‌تدا كوردی - رووسییه، كاتێك له په‌یوه‌ندییه ڤیدیۆییه‌كه‌دا، له باره‌ی یاسایه‌كی نوێی ئینته‌رنێت، پرسیارێك ئاراسته‌ی پوتن ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات، ره‌نگه یاسا نوێیه‌كه ببێته هۆی دابڕینی رووسیا، دوای پرسیاره‌كه‌ش راسته‌وخۆ رێكلامێك بۆ شوێنی فرۆشتنی شاورماكه‌ی ده‌كات و به پێكه‌نینه‌وه ده‌ڵێت: "به‌تامترین شاورمای مۆسكۆمان هه‌یه و هه‌مووان بانگهێشت ده‌كه‌م بێن تامی بكه‌ن".
پوتن سه‌ره‌تا له‌بیری كرد وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌و یوتیوبه‌ره كورده بداته‌وه كه خاوه‌ن 7 ملیۆن فۆلۆوه‌ره و به پێكه‌نینه‌وه گوتی: "زۆر باشه.. توانیت سوود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌ربگری و رێكلام بۆ كاڵاكه‌ت بكه‌ی!".
دواتر پێشكه‌شكاره‌كه پرسیاری ئه‌میرانی به‌بیر پوتن هێنایه‌وه و له وه‌ڵامیشدا گوتی: "ئه‌و یاسایه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی رووسیایه نه‌ك سنوورداركردنی ئازادی هاووڵاتییان".
سه‌رچاوه: RT
ئ. م