سلێمانی.. دوو كه‌س به‌تۆمه‌تی دزینی پاره‌ی سندوقی مزگه‌وت ده‌ستگیركران
"پاره‌ی به‌یتولمالیان دزیوه"
K24 - سلێمانی:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی 2 كه‌سیان به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی چه‌ند تاوانێكی دزیكردن له‌مزگه‌وتدا ده‌ستگیركرد.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانی، پاش تۆماركردنی تاوانێكی دزینی پاره‌ی سندوقی مزگه‌وت "به‌یتولمال"، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و رۆژی 2019/6/16 دو تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانی (د. ئ. ك) و (ئـ. ح)یان ده‌ستگیركرد.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، له ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار به فه‌رمانی دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 446 له‌یاسای سزادانی عێراقی به‌ندن‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
ئ. م