تره‌مپ: له نزیكترین كاتدا بڕیاری ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی لێدانی ئێران ده‌زانن
وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسان له‌باره‌ی به‌كارهێنانی گورزی سه‌ربازی له دژی ئێران ده‌داته‌وه
K24- هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی ئاخۆ دوای خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، واشنتن هیچ بڕیارێكی له‌باره‌ی لێدانی ئێران داوه یان نا، به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، "له نزیكترین كاتدا ئه‌و وه‌ڵامه وه‌رده‌گرن".
تره‌مپ گوتیشی: بەڵگە و دۆکیومێنتی زانستیمان ھەیە کە فرۆکەکەی ئێمە لەسەر ئاسمانی ئاوە نێودەوڵەتیەکان بووە. ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێران رایگه‌یاندبوو، فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه ئه‌مه‌ریكییه‌كه سنووری ئاسمانی ئێرانی به‌زاندووه و له ئاسمانی پارێزگای هورمزكانی باشووری وڵاته‌كه‌یان تێكشكاندووه.
پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكرده‌وه، واشنتن لە چەند كاتژمێری داھاتوودا سەبارەت بە چۆنیەتی وەڵامدانەوەی ئێران بڕیار دەدات.
دوای ئەوەی دۆنالد ترامپ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سەربازی لە وەزارەتی بەرگری ئەمریكا سەبارەت بە چۆنیەتی وەڵامدانەوەی ئێران كۆبوونەوەیەكی داخراوی ئەنجامدا، چەند سەرچاوەیەك ئاشكرایان كرد، كە سەرۆكی ئەمریكا لە چەند كاتژمێری داھاتوودا بڕیاری خۆی سەبارەت بە چۆنیەتی وەڵامدانەوەی ھەلسوكەوتەكانی ئێران ئاشكرا دەكات.
ئەو بریارانە دوای ئەوە دێن كە سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمرۆ فڕۆەكەیكی بێ فرۆكەوانی ئەمریكیان لە ئاسمانی پارێزگای هورمزكانی باشووری وڵاته‌كه‌یان تێكشكاندووە، له به‌رامبه‌ریشدا ئەمریكا وێرای پشتڕاستكردنەوەی تێكشكاندنی فرۆكەكەیان، بەڵام رەتی كردەوە، فرۆكەكە سنووری ئاسمانی ئێران به‌زاندبێت و له سنووری ئه‌و وڵاته تێكشكابێت، به‌ڵكو وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، فڕۆكه‌كه‌یان له سنووری ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كراوه‌ته ئامانج.
دوای ئه‌و رووداوه‌ش، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ تره‌مپ له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر دووپاتیكرده‌وه، "ئێران هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی كرد".
ئه‌م تویته‌ی تره‌مپیش كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاڕی وزه‌ی جیهان درووستكرد و به هۆیه‌وه نرخی نه‌وت له بازاڕی وزه به رێژه‌ی 5% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی.
H.B