بینالی یڵدرم به‌ڵێنێك به كورد ده‌دات
"ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیستانبوڵ ده‌رچووم خزمه‌تی زمانی كوردی ده‌كه‌م"
K24- ئیستانبوڵ:
كاندیدی ئاكه‌په بۆ شاره‌وانی ئیستانبوڵ رایده‌گه‌یه‌نیت، ئه‌گه‌ر ببێته سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیستانبوڵ خزمه‌تی زمانی كوردی ده‌كات.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له ئیستانبوڵ، بینالی یڵدرم كاندیدی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان "ئاكپارتی" گووتی: ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئیستانبوڵ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌وا خزمه‌تی زمانی كوردی ده‌كات.
یڵدرم دووپاتیشیكرده‌وه، له ماوه‌ی داهاتوودا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره باشتر ده‌بن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا، پێشتر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌وانییه‌كانی توركیا، بیناڵی یڵدرم كاندیدی ئاكپارتی به‌رامبه‌ر به ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلۆ، كاندیدی پارتی گه‌لی كۆماری "جه‌هه‌په" له شاری ئیستانبوڵ شكستی هێنا، دوای ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه پووچهڵكراوهكانیش یڵدرم نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، بۆیه كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر داوای ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، بڕیاری دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی له شاری ئیسته‌نبوڵ ده‌ركرد و بڕیاره له 23ی ئه‌م مانگه پرۆسه‌كه له‌و شاره به‌ڕێوه‌بچێت.
جێگای ئاماژه‌یه، له هه‌ڵبژاردنی پێشتریش ئیمام ئۆغلۆ، كاندیدی جه‌هه‌په به ده‌نگی كورد له ئیستانبول به‌رامبه‌ر به بیناڵی یڵدرمی ركابه‌ره‌كه‌ی له ئاكپارتی، سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ده‌په و جه‌هه‌په له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن، كه ده‌نگده‌رانی كورد له شاری ئیستانبوڵ ده‌نگ به كاندیدی جه‌هه‌په بده‌ن، له به‌رامبه‌ریشدا له چه‌ند شوێنێكی دیكه ده‌نگده‌رانی جه‌هه‌په ده‌نگیان به كاندیدانی هه‌ده‌په دا.
H.B