وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا پیرۆزبایی له مه‌سرور بارزانی ده‌كات
"ئێمه پابه‌ندین به كاركردن له‌گه‌ڵ ئێوه و حكوومه‌ته‌كه‌تان له پێناو بنیاتنانی ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی و چاكسازی ئابووری و حكوومه‌تێكی به‌هێز"
K24 - هه‌ولێر:
جێریمی هه‌نت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی ده‌كات، كه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راسپێردراوه.
هه‌نت له په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌دا، كه ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی كردووه، ده‌ڵێت: "شانشينی یه‌كگرتوو شانازی به‌و په‌یوه‌ندییه مێژووییه ده‌كات كه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌تی و له شه‌ڕی داعشیشدا پشتیوانی له خه‌ڵكی عێراق و كورد كردووه".
له‌و په‌یامه‌دا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا دووپات له كاركردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "ئێمه پابه‌ندین به كاركردن له‌گه‌ڵ ئێوه و حكوومه‌ته‌كه‌تان له پێناو بنیاتنانی ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی و چاكسازی ئابووری و حكوومه‌تێكی به‌هێز".
له په‌یامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: "ئێمه پشتگیری هه‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی باش له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ین".
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌شدا، هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ مه‌سرور بارزانی ده‌خوازێت له ئه‌ركی نوێیدا وه‌كو سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان.
ئ. م