ئۆتۆمبێل بەشێوەی قیست دەدرێت بە مامۆستایان
بەم نزیکانە رادەگەیندرێت
K24 – ههولێر:
عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە کوردستان24 راگەیاند، بەم نزیکانە پێدانی ئۆتۆمبێل بە شێوەی قیست بە مامۆستایان رادەگەیەنن و تەنها چەند هەنگاوێکی بچووک ماوون.
راشیگەیاند: "پێنج جۆری ئۆتۆمبێلەکانی تۆیۆتا جیا لە لاندکروزەر، بەشێوەی قیست دەدرێن بە مامۆستایان".
لەبارەی مەرجەکان و رێنماییەکان، عەتا ئەحمەد گووتی کە دەبێت ئەم پێنج خاڵەی خوارەوە رەچاو بکرێن:
1- ئەوان دەڵێن بەقیستی 36 مانگ ئێمه داوای 40 مانگمان کردووە.
2- داوامان کردووە رێژەی زیادە %6 بێت و بەپێی شەریعەتی ئیسلامی بێت
3- جۆری ئۆتۆمبیلەکان پێنج جۆری تۆیۆتا دەبێت
4- قیستی مانگانە لەگەڵ پێدانی موچەدا دەبێت
5- لەجیاتی رەهنی خانوو و مووڵک، مامۆستا تەنها کەفیلێکی مووچە خۆری پێویستە .
H.J