پاسداران ڤیدیۆی فڕۆكه ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه
گرته‌ی ڤیدیۆیی هه‌ڵدانی مووشه‌ك و تێكشكاندنی ئه‌و فڕۆكه ئه‌مه‌ریكییه‌ی بڵاوكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، گرته‌ی ڤیدیۆیی هه‌ڵدانی مووشه‌ك و تێكشكاندنی ئه‌و فڕۆكه ئه‌مه‌ریكییه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه ئێران ده‌ڵێت ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌زاندبوو.
پێشتریش وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا(پێنتاگۆن) گرته‌یه‌كی بڵاوكردبوویه‌وه، ئاماژه‌ی به تێكشكانی فڕۆكه‌كه‌یان كردبوو.
ئه‌مه‌ریكا ره‌تیده‌كاته‌وه، ئه‌و فڕۆكه‌یه، ئاسمانی ئێرانی به‌زاندبێت و ده‌ڵێت له ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی بووه.
هاوكات سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بۆ ئاژانسه هه‌واڵییه‌كان پشتڕاستیان كردووه‌ته‌وه، شه‌وی رابردوو، ئه‌مه‌ریكا به نیاز بووه هێرش بكاته سه‌ر ئێران، به‌ڵام له دوا چركه‌دا تره‌مپ پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: چه‌ناڵی (Iran Military Tube)
ئ.ر