نێچیرڤان بارزانی و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كۆبوونه‌وه
یه‌كه‌م سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانییه وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات
K24 - ئيستانبول:
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە ئیستەنبووڵ و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا كۆبووه‌وه.
ره‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆمارى توركيا، پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوونى له نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.
هاوكات هيواى ئه‌وه‌شی خواست كابينه‌ى تازه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێكبێت و جه‌ختى له خواستى توركيا بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها پشتگيرى و خۆشحاڵيى خۆى بۆ گفتوگۆ و به‌ره‌وپێشچوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا نيشان دا.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى سوپاسى كرد و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ توركيا ده‌ڕوانێت و خوازيارى به‌وپێشبردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانه به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و زيادكردنى قه‌باره‌ى ئاڵۆگۆڕى بازرگانيى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ توركيادا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ياندا كه ئه‌مڕۆ هه‌ينى 21/6/2019 له ئيستانبول به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ردوولا دۆخى سياسى و ئه‌منى ناوچه‌كه به‌گشتى، مه‌ترسيى سه‌رهه‌ڵدانه‌ى داعش، دۆخى ناوچه ئازادكراوه‌كان له تيرۆر، گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره و په‌نابه‌ران، ئارامى، سه‌قامگيرى و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كانيان و چه‌ند بابه‌تێكى ديكه‌يان تاوتوێ كرد.
نێچیرڤان بارزانی، له دوای هه‌ڵبژاردنی وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانیكردنه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به‌ر له سه‌ردانه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق كۆبووه‌وه.
ئ. م