مێژووی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقا له‌ده‌ستپێكه‌وه تاكو میسری 2019
یه‌كه‌مین پاڵه‌وانێتی به به‌شداری 3 هه‌ڵبژارده‌ی (میسر، سودان و ئه‌سیوبیا) به‌ڕێوه چوو
.jpg)
به‌شی یه‌كه‌م
ئاماده‌كردنی: كامه‌ران پاڵانی
– دوێنێ شه‌و به یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی (میسر و زیمبابوی) یارییه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقای 2019، كه له وڵاتی میسر به‌ڕێوه ده‌چێت، ده‌ستی پێ كرد، كه هه‌ڵبژارده‌ی (میسر) به گۆڵێكی خاوێن یارییه‌كه‌ی برده‌وه، له‌م راپۆرته مێژووییه‌دا بیرۆكه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه و براوه‌كانی به خوێنه‌ره‌كانمان ئاشنا ده‌كه‌ین.
بیرۆكه‌ی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقا:
هه‌ر سێ كه‌سایه‌تی میسیری (عه‌بدولعه‌زیز سالم، محه‌مه‌د له‌تیف و يووسف محه‌مه‌د) له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ كه‌سایه‌تی سودانی (عه‌بدولره‌حیم شه‌داد، بدوی محه‌مه‌د و عه‌بدولحه‌لیم محه‌مه‌د) و (ویلیا‌م)ـی باشوری ئه‌فریقا، له (8/ 6/ 1956) له یه‌كێك له هۆتێله‌كانی لیشبۆنه‌ی پایته‌ختی پورتوگاڵ، له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان، پێكه‌وه پلانێكیان دانا بۆ دروستكردنی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌فریقا.
8 مانگ پاش پلانی دروست كردنی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌فریقا، یه‌كه‌م پاڵه‌وانێتی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقا له خه‌رتومی پایته‌ختی سودان، به به‌شداری هه‌ر سێ هه‌ڵبژارده‌ی (میسر، سودان و ئه‌سیوبیا) به‌ڕێوه چوو، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌فریقای باشوور به‌هۆی نیزامی جیاكاری ڕه‌گه‌زپه‌رستی وڵاته‌كه دوورخرایه‌وه، هه‌ڵبژارده‌ی میسریش بوو به پاڵه‌وانی یه‌كه‌مین پاڵه‌وانێتی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقا.
له ساڵی 1959 دووه‌مین پاڵه‌وانێتی ئه‌فریقا به به‌شداریی هه‌مان هه‌ڵبژارده‌كانی پاڵه‌وانێتی پێشوو به‌ڕیوه چوو، هه‌ڵبژارده‌ی میسر بۆ جاری دووه‌م له‌سه‌ر یه‌ك، بوو به پاڵه‌وانی جامه‌كه.
سێیه‌مین پاڵه‌وانێتی به به‌شداری 2 هه‌ڵبژارده‌ی نوێ، ئه‌وانیش هه‌ڵبژارده‌كانی (تونس و ئۆگه‌ندا) و به‌شداری نه‌كردنی (سودان) له وڵاتی ئه‌سیوبیا به‌ڕێوه چوو، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌سیوبیا له یاری كۆتایی له هه‌ڵبژارده‌ی میسری برده‌وه و بوو به پاڵه‌وانی جامه‌كه و هه‌ڵبژارده‌ی تونسیش پله‌ی سێ یه‌می به‌ده‌ست هێنا.
پاڵه‌وانێتی چواره‌م هه‌ندێك گۆڕانكاری تێدا به‌سه‌ر هات، بۆ یه‌كه‌مجار ژماره‌ی هه‌ڵبژارده‌كان له (4) هه‌ڵبژارده‌وه بوو به (6) هه‌ڵبژارده، به نیزامی (2) كۆمه‌ڵه به‌ڕێوه چوو، به‌شیوه‌یه‌ك یه‌كه‌می هه‌ر كۆمه‌ڵێك سه‌ردبكه‌وێت بۆ یاری كۆتایی، كه هه‌ڵبژارده‌ی غانا توانی به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی سودان دا سه‌ربكه‌وێت و بۆ یه‌كه‌م جار له مێژوویدا ببێته پاڵه‌وانی جامه‌كه.
وڵاتی توونس میوانداریی پاڵه‌وانێتی 1965 كرد، به هه‌مان سیسته‌می پاڵه‌وانێتی پێشوو به‌ڕیوه چوو، هه‌ڵبژارده‌ی غانا بۆ جاری دووه‌م له‌سه‌ر یه‌ك بوو به پاڵه‌وانی جامه‌كه.
وڵاتی ئیسیوبیا میوانداریی پاڵه‌وانێتی 1968 كرد، به هه‌مان سیسته‌می دوو كۆمه‌ڵه به‌ڕیوه چوو، به‌ڵام هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك و هه‌ڵبژارده‌یه‌كی بۆ زیاد بوو، به‌مه‌ش هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك و له 4 هه‌ڵبژارده پێك هات، هه‌ڵبژارده‌ی كۆنگۆی دیموكراتی بوو به پاڵه‌وانی جامه‌كه.
پاڵه‌وانێتی 1970 له وڵاتی سودان به شێوازی دوو كۆمه‌ڵه‌یی به‌رێوه چوو، هه‌ڵبژارده‌ی سودان له یاری كۆتاییدا له هه‌ڵبژارده‌ی غانای برده‌وه و بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆیدا، بوو به پاڵه‌وانی جامه‌كه.
وڵاتی كامیرۆن میوانداری پاڵه‌وانێتی 1972 كرد، هه‌ڵبژارده‌ی كۆنگۆی دیموكرات بوو به پاڵه‌وانی جامه‌كه.
پاڵه‌وانێتی 1974 له وڵاتی میسر به‌ڕێوه چوو، هه‌ڵبژارده‌ی میسری خاوه‌ن ماڵ نه‌یتوانی ببێته به پاڵه‌وانی جامه‌كه، به‌ڵكو هه‌ڵبژارده‌ی كۆنگۆی دیموكرات له یاری كۆتایی توانی سه‌ربكه‌وێت به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی زامبیا و بۆ جاری دووه‌م له‌سه‌ر یه‌ك ببێته پاڵه‌وان.
پاڵه‌وانێتی 1976 له وڵاتی ئه‌سیوبیا به‌ڕێوه چوو، هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب پاش بردنه‌وه‌ی له هه‌ڵبژارده‌ی غینیا له یاری كۆتایی دا، بۆ یه‌م جار له مێژوویدا، بوو به پاڵه‌وانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیا.
پاڵه‌وانێتی 1978 له وڵاتی غانا به‌ڕێوه چوو، هه‌ڵبژارده‌ی غانا بۆ جاری سێ یه‌م بوو به پاڵه‌وانی جامه‌كه.
پاڵه‌وانێتی 1980 له وڵاتی نه‌یجیریا به‌رێوه چوو، هه‌ڵبژارده‌ی نه‌یجیریا بۆ یه‌كه‌م جار له مێژوویدا، بوو به پاڵه‌وانی جامه‌كه.
وڵاتی لیبیا میوانداری پاڵه‌وانێتی 1982 كرد، هه‌ڵبژارده‌ی غانا بوو به پاڵه‌وانی جامه‌كه.
پاڵه‌وانێتی 1984له وڵاتی كۆت دیڤوار به‌ڕێوه چوو، هه‌ڵبژارده‌ی كامیرۆن بۆ یه‌كه‌م جار له مێژوویدا بوو به پاڵه‌وانی جامه‌كه.
وڵاتی میسر میوانداری پاڵه‌وانێتی 1986 كرد، له یاری كۆتایی له كامیرۆنی برده‌وه و بوو به پاڵه‌وانی جامه‌كه.
پاڵه‌وانێتی 1988 له وڵاتی مه‌غریب به‌ڕێوه چوو، هه‌ڵبژارده‌ی كامیرۆن بوو به پاڵه‌وانی جامه‌كه.
