سوپای ئێران: یه‌ك گوللـه ئاراسته‌ی ئێران بكرێ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی گڕ ده‌درێ
شكارچی: ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت به دانووستان بمانڕوخێنێ
K24 - هه‌ولێر:
جه‌نه‌راڵ ئه‌بو فه‌زڵ شكارچی، فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران ده‌ڵێت: "یه‌ك گوللـه به ئاراسته‌ی ئێران بته‌قێنرێت، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی واشنتن و هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه گڕ ده‌درێت".
شكارچی گوتوویه‌تی: "هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی سه‌ربازیی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه بكرێت، وه‌ك ئه‌وه‌یه گوللـه به به‌رمیله بارووتێكه‌وه بنێریت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه ده‌سووتێنێ".
ئه‌و جه‌نه‌راڵه ئێرانییه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "ئێران نایه‌وێت له هیچ جه‌نگێك تێوه‌بگلێت، به‌ڵام هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی بچووك له‌لایه‌ن دوژمنه‌وه بكرێت، زۆر به‌هێز وه‌ڵام ده‌درێته‌وه و هه‌لومه‌رجی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تیش به ته‌واوه‌تی له به‌رژه‌وه‌ندی ئێرانه".
فه‌رمانده‌ی ھێزه چه‌كداره‌كانی ئێران سه‌رله‌نوێ ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه كه "تاران هه‌وڵ بۆ به‌رپاكردنی ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه ده‌دات، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه كه هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی هه‌رێمایه‌تی ده‌كات".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ته‌نها نمایشن و واشنتن هه‌وڵ ده‌دات شكسته‌كانی له ناوچه‌كه له رێگای دانووستان له‌گه‌ڵ ئیران قه‌ره‌بوو بكاته‌وه، چونكه دوژمن به سه‌لامه‌تی له جه‌نگ ده‌رناچێت".
شكارچی ده‌ڵێت: "واشنتن ده‌ستبه‌رداری ئامانجه‌كه‌ی نابێت كه رووخاندنی ده‌سه‌ڵاته له ئێران، بۆیه رێگای دانووستانی گرتووه‌ته‌به‌ر، ئه‌و دانووستانانه ده‌بنه هه‌ڕه‌شه بۆ ئێران و ستراتیژییه‌تی نه‌رمی ئه‌مه‌ریكایه بۆ گۆڕینی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌مان".