رێگای هەولێر – کۆیە دادەخرێت

قایمقامیەتی کۆیە هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات

K24 – هه‌ولێر:

بەگوێرەی راگەیندراوێکی قایمقامیەتی کۆیە، ئەمڕۆ شەممە 22/06/2019، رێگای سەرەکی کۆیە – هەولێر تا دەگاتە دێگەڵە لە کاتژمێر 12:00 ەوە دادەخرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، رێگاکە کاری نۆژەنکردنەوەی بۆ دەکرێت و بەهۆیەوە دادەخرێت

قایمقامیەتی کۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکات:

  • ئۆتۆمبێلی بچوک ڕێگای هەیبەسوڵتان -سماقۆڵی بەکاربهێنن.
  • ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر ڕێگای سێگردکان -بەستی شەرغە بەکاربهێنن.

 H.J