هاوپەیمانی یەکێتی نەتەوەیی کریستیانەکان داواکانیان دەدەنە مەسرور بارزانی

گفتوگۆی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت بەردەوامە

K24 – هه‌ولێر:

مەسرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری بە مەبەستی بەشداریی پێکردنیان لە کابینەی داهاتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ هاوپەیمانی یەکێتی نەتەوەیی کریستیانەکان کۆبووەوە کە لە سێ پارتی سیاسی پێکهاتوون و خاوەنی سێ کورسی پەرلەمانین.

رۆمیۆ هەکاری، سکرتێری گشتی پارتی دیموکراتی بێت نەهرێن ، بە کوردستان24ی راگەیاند: "پێمان وایە دەبێت بەشداریی ئێمە لەم کابینەیەدا جیاواز بێت و داوا دەکەین لە هەموو جوومگەکان و سەرۆکەیاتییەکان پۆستمان پێ بدرێت"

راشیگەیاند: "ئێمە هەمیشە پشتگیریمان لە حکوومەت هەرێمی کوردستان کردووە چونکە بە حکوومەتی خۆمانی دەزانین".

پێش ئەم کۆبوونەوەیە، مەسرور بارزانی لەگەڵ 9 لایەنی تورکمانی و بەرەی تورکمانی کۆبووەوە.

 H.J