تورکمانەکان داواکانیان بۆ کابینەی داهاتوو ئاشکرا دەکەن
ئەندامێکی شاندی دانووستانکاری تورکمانەکان داواکارییەکانیان بۆ کوردستان24 ئاشکرا دەکات
K24 – ههولێر:
دوای تەواوی کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، راسپێردرا بۆ پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکوومەت و شاندی یاوەری لەگەڵ 9 لایەنی تورکمانی، ئەندامێکی شاندی لایەنە تورکمانەکان، داواکانیان بۆ کابینەی داهاتووی حکوومەت ئاشکرا دەکات.
محەمەد سەعدەدین، سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی کە خاوەنی دوو کورسی پەرلەمانین، بە کوردستان24ی راگەیاند: "پاکێجێکی یەکگرتوومان پێشکەش بە مەسرور بارزانی کردووە و بەڕێزیان بە ئەرێنیی وەڵامی داینەوە".
راشیگەیاند: "داوامانکردووە راوێژکار، بریکاری وەزیرمان پێبدرێت و لە بەڕێوەبەڕایەتییەکان پۆستمان پێ بدرێت و هەروەها لە نوێنەرایەتییەکانی هەرێمی کوردستانیش، نوێنەرمان هەبێت".
ئاماژەی بەوەشدا: "پشتگیری لە کابینەی داهاتووی حکوومەت هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی دەکەین".
ئەمڕۆ شەممە 22/06/2019، مەسرور بارزانی سەردانی پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی بەشداریی پێکردنیان لە کابینەی داهاتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
H.J