مەسرور بارزانی و بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری کۆبوونەوە
باس لە هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەت دەکەن
K24 – ههولێر:
مەسرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری لەگەڵ بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری لە هەولێر کۆبوونەوە.
ئامانج لە کۆبوونەوەکە، تاوتوێکردنی بەشدارییپێکردنی پێکهاتەی ئاشوورییە لە کابینەی داهاتوو و پێش ئەم کۆبوونەوەیەش، مەسرور بارزانی لەگەڵ 9 لایەنی تورکمانی و بەرەی تورکمانی و هاوپەیمانی یەکێتی نەتەوەیی کریستیانەکان کۆبووەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، مەسرور بارزانی دەیەوێت پێکهاتەکان بە شێوەیەکی بەرفراوانتر بەشداریی لە سیستمی حکومڕانی هەرێمی کوردستان بکەن.