مەسرور بارزانی و بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری کۆبوونەوە

باس لە هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەت دەکەن

K24 – هه‌ولێر:

مەسرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری لەگەڵ بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری لە هەولێر کۆبوونەوە.

ئامانج لە کۆبوونەوەکە، تاوتوێکردنی بەشدارییپێکردنی پێکهاتەی ئاشوورییە لە کابینەی داهاتوو و پێش ئەم کۆبوونەوەیەش، مەسرور بارزانی لەگەڵ 9 لایەنی تورکمانی و بەرەی تورکمانی و هاوپەیمانی یەکێتی نەتەوەیی کریستیانەکان کۆبووەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری  کوردستان24، مەسرور بارزانی دەیەوێت پێکهاتەکان بە شێوەیەکی بەرفراوانتر بەشداریی لە سیستمی حکومڕانی هەرێمی کوردستان بکەن.