مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەنجوومەنی گەلی کلدانی سریانی ئاشووری کۆبووەوە
مەسرور بارزانی داواکاریی پێکهاتەکان وەردەگرێت
K24 – ههولێر:
مەسرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری، بە مەبەستی تاوتوێکردنی بەشداریی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان لە کابینەی داهاتووی حکوومەت لەگەل ئەنجوومەنی گەلی کلدانی سریانی ئاشووری کۆبوونەوە.
پێش ئەم کۆبوونەوەی، مەسرور بارزانی لەگەڵ 9 لایەنی تورکمانی، بەرەی تورکمانی، هاوپەیمانی نیشتیمانیی نەتەوەیی و بزووتنەوەی ئاشووری کۆبووەوە.
کابینەی داهاتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئامانجییەتی پێکهاتەکانی هەرێم، رۆڵی زیاتریان لە حکومڕانی هەرێمدا پێبدرێت.
هەفتەی رابردوو، مەسرور بارزانی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان و سۆسیالیست کۆبووەوە و داوایکرد لایەنەکان هەرچی زووە سی ڤی کاندیدەکانیان پێشکەش بکەن تاکو کابینەی داهاتوو پێش تەواو بوونی مۆڵەتەکەی پەرلەمانی، پێکبهێنرێت.
H.J