دوو وه‌زاره‌تی كابینه‌ی نۆیه‌م بۆ پێكهاته‌كانی توركمان و سریان یه‌كلاكرانه‌وه
"كریستیانه‌كان كاندیدی خۆیان یه‌كلاكرده‌وه"
K24 – هه‌ولێر:
سەرچاوەیەك لە ھاوپەیمانی یەکێتی نەتەوەیی، کە له چەند لایەنی کلدان و ئاشور و سریان پێكهاتوون و گەورەترین کوتلەی كریستیانەكانن به كوردستان 24ی راگەیاند، له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بەر ئەو کوتلەیە دەکەوێت.
سەرچاوەکە ئاشکراشیکردووە: " كوتلەكە ئانۆ جەوھەر عه‌بدولمه‌سیح بۆ پۆستی وەزیری گواستنەوە و گەیاندن کاندید دەکەن".
ئەمڕۆ شەممە 22/06/2019، لە دوای کۆبوونەوە لەگەڵ 9 لایەنی تورکمان و بەرەی تورکمانی، مەسرور بارزانی و شاندی یاوەریی، لەگەڵ ھاوپەیمانی یەکێتی نەتەوەیی کریستیانەکان کۆبووە و تاوتوێی پێکهێنانی حکوومەتیان کرد.
ئەو هاوپەیمانییە لە سێ پارتی جیاواز پێکهاتووە و لە پەرلەمانی کوردستان، خاوەنی سێ کورسین.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كیش له لایه‌نه سیاسییه‌كانی پێكهاته‌ی توركمان، له كابینه‌ی نوێ وه‌زیری هه‌رێمیان پێده‌درێت و به‌و وه‌زیره به‌شداری له كابینه‌ی نۆیه‌مدا ده‌كه‌ن.
H.J