"وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه به كریستیانه‌كان ده‌درێت"
"ته‌واوی پێكهاته‌كان له كۆبوونه‌وه‌ی عه‌نكاوه به‌دڵخۆشی هاتنه ده‌ره‌وه"
K24- هه‌ولێر:
ئانۆ جه‌وهه‌ر، كه به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كاندیده بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن له كابینه‌ی نۆیه‌مى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پێكهاته‌ی كریستیانه‌كان، بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراوه‌وه دڵنیاكراونه‌ته‌وه، كه مافه‌كانییان پارێزراو ده‌بێت.
جه‌وهه‌ر له‌كاتی میوانداری له ژووری هه‌واڵی كوردستان 24 دووپاتیشی كرده‌وه، وه‌ك پێكهاته‌ی كریستیان به‌شدارییه‌كی كارا له كابینه‌ی نوێ‌دا ده‌كه‌ن و وه‌ك هه‌میشه پشتیوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن.
هه‌روه‌ها گوتی: مه‌سرور له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كان به سینگێكی فراوان گوێی بۆ پێشنیاز و داواكارییه‌كانی پێكهاته‌كان گرت و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به دڵخۆشی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه هاتنه ده‌ره‌وه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی به‌لامانه‌وه گرنگه پێدانی وه‌زاره‌ت نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه كه له كابینه‌ی نوێ‌دا به‌شدارییه‌كی كارا به پێكهاته‌كان بكرێت.
ئاشكراشیكرد، به‌گوێره‌ی پلان، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن به‌ر پێكهاته‌ی ئاشووری، كلدان و سریان ده‌كه‌وێت.
مه‌سرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 22ی حوزه‌یرانی 2019، به مه‌به‌ستی گفتوگۆ له باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م، له‌گه‌ڵ حزبه سیاسییه‌كانی هه‌ردوو پێكهاته‌ی توركمان و كریستیانه‌كان كۆبووه‌وه.
H.B