بڵندگۆ لە بازاڕەكانی سلێمانی قەدەخە دەكرێت
ده‌ست به‌سه‌ر 119 بڵندگۆدا گیراوه
K24 - سلێمانی
قایمقامییەتی سلێمانی بڕیاریدا كە بڵندگۆ لەناو بازاڕ و گەڕەكەكانی سلێمانی قەدەخە بكرێت و سەرپێچیكارانیش سزابدرێن.
به‌هۆی بێزاركردنی هاووڵاتیان و دروستكردنی ژاوه‌ژاو، قایمقامییه‌تی سلێمانی به‌كارهێنانی بڵندگۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگ له‌لایه‌ن دوكاندار و ئۆتۆمبێل و فرۆشیاران قه‌ده‌خه ده‌كات و سه‌رپێچیكارانیش روبه‌روی سزای یاسایی ده‌كاته‌وه.
لە راگەیەندراوێكدا قایمقامییه‌تی سلێمانی رایگەیاند: "به‌كارهێنانی ئامێری تایبه‌ت به به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگ (بڵندگۆ) له‌لایه‌ن به‌شێك له دوكاندار و ئۆتۆمبێل فرۆشیارانی میوه و خۆراك له بازاڕ و گه‌ڕه‌كه‌كاندا بووه به دیارده ئه‌مه‌ش بێزاری هاووڵاتیانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، قایمقامی سلێمانی بڕیاری قه‌ده‌خه‌كردنی به‌كارهێنانی بڵندگۆكانی داوه و له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كان و پۆلیسی رێكاری (الانچباگ) و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر چووه‌ته‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
له‌نوسراوێكدا كه له‌لایه‌ن پۆلیسی سلێمانی به‌شی رێكاریی ئاراسته‌ی قایمقامییه‌تی سلێمانی كراوه تێیدا هاتووه: "له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانیدا ده‌ست به‌سه‌ر 119 بڵندگۆدا گیراوه كه بوونه‌ته هۆی نانه‌وه‌ی كێشه و ئاژاوه و دروستكردنی ژاوه‌ژاو له بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی".
ئاوات محه‌مه‌د، قایمقامی سلێمانی رایگه‌یاندووە: "رێگه نادرێت به‌هیچ جۆرێك ئه‌و ئامێرانه له بازاڕ و گهڕهكهكهندا به‌كاربهێنرێت و لیژنه هاوبهشهكانیشی راسپاردووه ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و بڵندگۆیانهدا بگرێت و سهرپێچیكارنیش روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه".
ھ.م