نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگه‌ی هه‌ولێر – كۆیه ده‌ستیپێكرد
بڕی 4.7 ملیار دیناری بۆ ته‌رخان كراوه
K24 - هه‌ولێر:
بڕی 4.7 ملیار دینار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگه‌ی نێوان هه‌ولێر – كۆیه ته‌رخان كراوه و بڕیاریشه پرۆژه‌كه له ماوه‌ی 3 مانگ جێبه‌جێ بكرێت.
له‌و باره‌یه‌وه، نەوزاد ھادی پارێزگاری ھەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پرۆژەی نۆەژكردنەوەی رێگەی سەرەكی ھەولێر كۆیە دەستپێكردووە و ھەوڵیش دەدەن لەماوەی كەمتر لە سێ مانگدا پرۆسەی نۆژەنكردنەوەی رێگاكە تەواوبكەن.
و پارێزگاری هه‌ولێر، ئاماژەی بەوەشكردووە، پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێگه‌وبانی هه‌ولێره‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت، هاوكات پرۆژەی بەجووت سایدیكردنی رێگەی ھەولێر - كۆیەش دەستیپێكردووەتەوە.
به‌هۆی خراپی رێگه‌كه، له ماوه‌ی ساڵانی رابردوو، شۆفێران و هاووڵاتیان له رێگه‌كه تووشی رووداوی هاتووچۆ بوونه و چه‌ندین كه‌س له رێگه‌كه بوونه‌ته قوربانی.
ئ. م