نێچیرڤان بارزانی: كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ین
سه‌رۆكی هه‌رێم: ده‌بێت سوود له هه‌ڵه‌كانمان وه‌رگرین و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین
K24- هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندی بازرگانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه به گشتی و ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌تی و هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كاته‌وه. دووپاتیش ده‌كاته‌وه، هه‌موو ئاسانكاریه‌ك بۆ كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین و كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵیان ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
له گوتارێكدا له رێوڕه‌سمی رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی ژووره بازرگانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی ژووری بازرگانی ئه‌مه‌ریكا، كه به سه‌ردانێك له هه‌ولێرن، نێچیرڤان بارزانی دووپاتیكرده‌وه، ئێستا كه دوای قۆناغی داعشه، كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌توانن له بواره جیاوازه‌كاندا وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: سوپاسی كۆمپانیایكانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین، كه پێشتریش له قۆناغێكی سه‌ختدا ئێمه‌ی به‌ته‌نیا جێنه‌هێشت و ئێستاش هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه له‌یاد ناكات و هه‌موو ئاسانكاریێك بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.
جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كرده‌وه و گوتیشی: به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی و دڵنیایی ده‌ده‌ینه وه‌به‌رهێنه‌ران و مافه‌كانیان ده‌پارێزین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌وڵ ده‌ده‌ین قۆناغێكی نوێ له په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ستپێ بكه‌ین و ده‌بێت هه‌ردوو لامان سوود له هه‌ڵه‌كانی رابردوو وه‌رگرین و گوتی: هه‌ردوو لا خواستیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان هه‌یه و هه‌وڵی جددیش له‌و پێناوه ده‌ده‌ین.
سه‌رۆكی هه‌رێم گوتی: ده‌توانین له‌گه‌ڵ ژووره بازرگانییه‌كان كار بكه‌ین و باوه‌ڕمان به ئه‌نجامدانی كاری هاوبه‌ش هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، زیاتر له 15 ساڵی رابردوو ئه‌زموونمان هه‌یه و به سوودوه‌رگرتن له‌و ئه‌زموونه، هه‌وڵی باشتر بۆ ئاینده ده‌ده‌ین.
گوتیشی: له‌كاتێكدا ژووری بازرگانی ئه‌مه‌ریكا گه‌وره‌ترین رێكخراوی كاری جیهانییه و نوێنه‌رایه‌تی زیاتر له 3 ملیۆن كۆمپانیای قه‌باره جیاواز له سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌كات و زیاتر له 100 نووسینگه‌ی هه‌یه، هیوادارین له ئاینده‌دا كاری باش به‌یه‌كه‌وه بكه‌ین.
H.B