تونێلێك لە سلێمانی دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی سلێمانی زانیاری دەخاتەڕوو

K24 - سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی گشتی رێگاوبانی سلێمانی ئاشكرای دەكات، بۆ ماوەی دوو شەو تونێلێك لە سلێمانی دادەخرێت.

بەگوێرەی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رێگاوبان و ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتووە، ماوەی دوو شەو تونێلی پێشڕەو لە سلێمانی دادەخرێت.

لەو نووسراوەدا ھاتووە: "لە شەوی 24-25/6/2019 ھەڵدەستین بە داخستنی تونێلی پێشڕەو لە كاتژمێر 8 بۆ 1ی بەیانی، بە مەبەستی چاكسازی و پاككردنەوەی كامێرا و سێتسەرەكان، ھەروەھا گۆڕینی ھەندێك گڵۆپی ناو تونێلەكە".

تونێلی پێشڕەو شاری سلێمانی بە ناحیەی سیتەك و قەزای شارباژێڕ دەبەستێتەوە.

ھ.م