پۆلیسی دوبز باندێكی دزینی نه‌وتی ده‌ستگیركرد
بۆرییه‌كی نه‌وتیان كون كردووه و نه‌وتیان دزیوه
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلسی نه‌وتی كه‌ركووك، رایگه‌یاند، رێگریان له دزینی نه‌وتی ئه‌مبارێكی نه‌وت له سنووری پارێزگای كه‌ركووك كردووه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه، له كێڵگه‌ی نه‌وتی بای حه‌سه‌نی باكووری شاری كه‌ركووك، له لایه‌ن پۆلیسی دوبزه‌وه دوو تانكه‌ر ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، كه بۆرییه‌كی نه‌وتیان كون كردووه و نه‌وتیان دزیوه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كاره‌كه‌یان كردووه، به ئه‌ندازه‌ی سێ ئینج بۆرییه‌كی نه‌وتیان راكێشاوه له بۆری سه‌ره‌كی نه‌وت گوێزه‌ره‌وه‌ی كێڵگه‌كه‌وه و تانكه‌ره‌كانیان پڕ كردوون له نه‌وت.
ئاماژه‌ی داوه، ئه‌و ده‌ستگیركراوانه، به گوێره‌ی یاسایی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌قاچاخ بردن و دزینی نه‌وت و پێكهاته‌كانی ژماره 41ی ساڵی 2008 رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه.



