بهشیر حهداد داوای به هاناوهچوونی مووسڵ له ههولێر و دهۆك دهكات
به هۆی كارهساته ژینگهییهكهی مووسڵهوه
K24 – ههولێر:
دوای ئەو كارەساتە ژینگەییەی لە مووسڵ روویدا لەئەنجامی گڕگرتنی كۆمپانیای گشتی گۆگرد لەمشراق و ئەو زیانانەی لێی كەوتەوە، بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران داوایكرد، لایهنه پهیوهندیدارهكان پهله بكهن له بههاناوهچوونی مووسڵ.
له راگهیهندراوێكدا، كه نووسینگهكهی دهریكردووه، هاتووه: جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران لەنزیكەوە ئاگاداری بارودۆخی مووسڵە و داوا دەكات بە ئەركی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان لە تیمەكانی بەرگری شارستانی وئەو دەزگایانەی پاڵپشتیان دەكەن وهەموو دەستە ودەزگاكانی سەر بە وەزارەتی پیشەسازی وكانزاكان و وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی وهەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان پەلە لە چارەسەركردنی كێشەكانی دوای ئەم گڕگرتنە بكرێت چونكە ئەم ڕووداوە لەخۆیدا كارەساتێكی گەورەی ژینگەیی ومرۆیی گەورەی لێ دەكەوێتەوە.
ههروهها داوای لە حكوومەتی فیدراڵ كرد رێوشوێنی پێویست بگرێت بە پێكهێنانی شانەی قەیران لەپارێزگاكەدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر ئەگەرێكی لەناكاو وپاڵپشتیكردنی هەموو هەوڵەكان بۆ نەهێشتنی پەرەسەندنی ئەم كارەساتە وپاراستنی گیانی هاووڵاتیان وكەمكردنەوەی زیانی مادی.
داوایشی لە لایەنە حكومیەكان كرد لە هەرێمی كوردستان بەتایبەتی هەردوو پارێزگای هەولێر ودهۆك بەپەلە بگەنە هانای كەسوكارو هاووڵاتیانمان لەپارێزگای نەینەوا بۆ ناردنی یارمەتی پێویست لە ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنەوە وپێداویستی پزیشكی خێرا.