په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه
بانگهێشتی هه‌موو ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی هه‌موو ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كرد، به مه‌به‌ستی ئاماده‌بوون له دانیشتنی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوودا.
ده‌قی بانگهێشتنامه‌كه
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
به‌پێی حوكمی بڕگه (سێیه‌م)ی مادده (18)، له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشـتنی ژماره (9)ى ئاسایى، ســـاڵی یه‌كه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق، له كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆى رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 2019/6/30، تكایه له‌كاتـی دیـاریكراودا ئاماده‌بن.
له‌گه‌ڵ رێزدا..
د.ڤالا فرید ابراهیم
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
