قه‌ڵادزێ: باندێك به پاره‌ی ساخته‌وه ده‌ستگیر كران
"بڕێکی پارەکەیان ساخکردووەتەوە"
K24 – هه‌ولێر:
لە بازاڕی قەڵازدزێ، باندێکی چوار کەسی بە سێ هەزار و 400 دۆلاری ساختەوە دەستگیر کران.
لە راگەیندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین هاتووە: " پاش لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به وته‌ی خۆیان 500 دۆلاریان له بازاڕ ساغ كردۆته‌وه، دوو هەزار و 900 دۆلاریش له ماڵی یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان له لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی نه‌هێشنی تاوانی پشده‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، دواتر له ناو بازاڕی قه‌ڵادزێ ده‌ستبه‌سه‌ر 100 دۆلاری تردا گیراوه كه پێشتر ئه‌و بانده ساغیان کردبووەوە".
دەقی راگەیندراوەکەی پۆلیسی راپەرین:
پاش به‌ده‌ستهێنانی زانیاری كه له بازاڕی قه‌ڵادزێ مامه‌ڵه به پاره‌ی ساخته‌وه كراوه ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانمان له بنكه‌ی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر (مكافحه) ده‌ستیان كرد به لێكۆڵینه‌وه و دواتر باندێكیان ده‌ستگیر كرد كه پێكهاتوون له 4 كه‌س و 3400$ سێ هه‌زار و چوار سه‌د دۆلاری ساخته‌یان پێ بووه و ویستویانه له بازاڕ ساغی بكه‌نه‌وه.
پاش لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به وته‌ی خۆیان 500$ دۆلاریان له بازاڕ ساغ كردۆته‌وه، 2900 دۆلاریش له ماڵی یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان له لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی نه‌هێشنی تاوانی پشده‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، دواتر له ناو بازاڕی قه‌ڵادزێ ده‌ستبه‌سه‌ر 100$ دۆلاری تردا گیراوه كه پێشتر ئه‌و بانده ساغیان كردۆته‌وه.
به فه‌رمانی دادوه‌ر و به مادده‌ی 281 ئه‌ندامانی بانده‌كه ڕاگیر كراون، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵیهوهش له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
H.J