شێخ محه‌مه‌د بن زايد پەیامێکی پيرۆزبايى ئاراستەی نێچيرڤان بارزانى کرد
ئيماراتى يه‌كگرتووى عه‌ره‌بى و هه‌رێمى كوردستان برەو بە پەیوەندییەکانیان دەدەن
K24 – هه‌ولێر:
له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئالنهه‌ييان جێنشينى ئه‌بو زه‌بى و جێگرى فه‌رمانده‌ى باڵاى هێزه چه‌كداره‌كانى ئيماراتى يه‌كگرتووى عه‌ره‌بى، پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوونى له سەرۆکی هەرێم كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى شێخ محه‌مه‌د بن زايدى كرد و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى ئيماراتى يه‌كگرتووى عه‌ره‌بى دووپات كرده‌وه، به‌تايبه‌تيش بۆ ئاواره‌كانى عێراق له هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها تيشكى خسته سه‌ر ڕۆڵ و چالاكييه‌كانى ده‌سته‌ى مانگى سوورى ئيماراتى و دامه‌زراوه‌ى ئه‌لخه‌ليفه بۆ هاوكاريى مرۆيى و سوپاسى هاوكارييه‌كانيانى كرد.
له په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ پينجشه‌ممه 27/6/2019 ئه‌نجام درا، هه‌ردوولا جه‌ختيان له پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيماراتى يه‌كگرتووى عه‌ره‌بى و هه‌رێمى كوردستان و بره‌ودان به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوانيان كرده‌وه.
H.J