په‌كه‌كه هه‌ڕه‌شه له باشووری كوردستان ده‌كات
به‌ناوی به‌ره‌نگاریی داگیركه‌ران میلیشیا بۆ باشووری کوردستان درووست ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه"له رێگای درووستكردنی میلیشیایه‌كی ده‌مامكدار و به‌ناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داگیركه‌ران هه‌ڕه‌شه له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و میلیشیایه‌ك به‌ناوی "هێزی پاراستنی جەوهەریی باشووری کوردستان" درووست ده‌كات.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن كه‌سێكی ده‌مامكدار به زمانی كوردی و یه‌كێكی دیكه به زمانی عه‌ره‌بی ده‌خوێنرێته‌وه و كۆمه‌ڵێك كچ و كوڕی ده‌مامكداری دیكه ده‌وره‌یان داوه، خۆیان وه‌ك "هێزی پاراستنی جەوهەریی باشووری کوردستان" ده‌ناسێنن و هه‌ڕه‌شه‌ی به ئامانجكردنی پێگه‌كانی "داگیركه‌ران" ده‌كه‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌ی ئه‌و میلیشیایه‌دا ئاماژە بەوە دەکەن كه "دروستکردنی هێزەکەیان لە بەرامبەر ئەو بێدەنگییهی دەسەڵاتدارانی باشووری کوردستانه لە بەرامبەر ئەو داگیرکارییەی دەوڵەتی تورکیا لە خاکی باشووری کوردستان هەیانە".
ئه‌و گرووپه هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: "هێزەکانی پاراستنی جەوهەری تەواوی پێگەکانی دەوڵەتی تورکیا لە باشووری کوردستان دەکەنە ئامانجی خۆیان".
میلیشیا ده‌مامكداره‌كه پێیوایه (هێزەکانی پاراستنی جەوهەریی باشووری کوردستان) لە ئەنجامی ئه‌و بۆشاییه سیاسی و سەربازییەدا دروست بووە کە لە هەرێمەکەدا هەیە و خۆیان وه‌ك پارێزه‌ری بەها و کو‌لتوور و دەستکەوتەکانی باشووری کوردستان بە تەواوی پێکهاتە و ئایین و باوەڕە جیاوازەکانەوه ده‌ناسێنن.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا داوا له حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان ده‌كه‌ن لە بەرامبەر ئه‌و داگیرکارییە نوێیەدا بێدەنگ نەمێنن و هەوڵی پاراستنی سەرەوەریی خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان بدەن و ده‌ڵێن: "پێوستە باش بزانن ئێمە لە بێ هەڵوێستی ئەوان دروست بووین".
ھەروەك گەنجان و ژنان بۆ بە شدارییكردن له "هێزەکانی پاراستنی جەوهەری باشووری کوردستان" هانده‌ده‌ن و ده‌ڵێن: "ده‌ستیان به چالاكی كردووه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: "له‌مڕۆ به‌دواوه درێژە بەم شێوازە چالاکییانە دەدین، لە هەر جێگایەکی باشووری کوردستان تەواوی پێگەکانی سوپای داگیرکەران دەبنە ئامانجی سەرەکی هێزەکانمان".
درووستكردنی ئه‌و میلیشیایه بۆ باشووری كوردستان له كاتێكدایه، چه‌ند ساڵێكه پارتی كرێكارانی كوردستان، له‌ژێر ناوی جیاواز، چه‌ندین هێز و گرووپی درووستكردووه و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستاندا گرتووه، به پاساوی بوونی ئه‌و هێزانه‌ی په‌كه‌كه‌شه‌وه، توركیا به‌رده‌وام هێرش بۆ سه‌ر ئەو ناوچانە ئه‌نجام ده‌دات و بەم ھۆیەشەوە ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیانی باشووری كوردستان بوونه‌ته قوربانیی شه‌ڕی په‌كه‌كه و سوپای توركیا.
په‌كه‌كه له رابردوودا هەموو ئه‌و داواكاريانەى حكوومەتى هه‌رێمى كوردستانى پشتگويخستووه، كه داوا ده‌كات خاكى هه‌رێمى كوردستان نه‌كاته گۆڕه‌پانی شه‌ڕی خۆی له‌گه‌ڵ توركیا.